زەنگ
عەلی حەمە ساڵح ڕایدەگەیەنێت، كۆمپانیایەكی بیانی هەناردەی نەوتی هەرێم بە بەڵگەوە ئاشكرا دەكات، بەڵام دواتر بەڵگەكانی ڕەشكردوەتەوە و نەخشەیەكی بڵاوكردووەتەوە كە بە ملیۆن بەرمیل نەوت جیاوازی هەيە.
دەقی نوسینەكەی عەلی حەمە ساڵح"
فه‌زیحه‌یه‌كی نوێ!
كۆمپانیایه‌كی بیانی له‌هه‌رێم به‌ڵگه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بڵاوده‌كاته‌وه، پاش دركاندی ڕاستیه‌كان به‌ڵگه‌كه ده‌سڕێته‌وه‌و نه‌خشه‌یه‌كی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه كه ملیۆنه‌ها به‌رمیل نه‌وت جیاوازی هه‌یه!!!!
پاش ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌مان له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بڵاوكرده‌وه به‌به‌ڵگه‌ی كۆمپانیای ویسترن زاگرۆس كه كۆمپانیایه‌كی بیانیه‌و له‌هه‌رێم كاری نه‌وت ده‌كات، ئه‌مه بووه به‌ڵگه‌ی دیارنه‌مانی ملیۆنه‌ها به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم، پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه كۆمپانیای ویسترن زاگرۆس له‌سه‌ر وێب سایته‌كه‌ی سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كانی سڕیه‌وه، له‌ئێستادا هه‌نارده‌ی نه‌وتی ساڵی 2015 و 2016ی بڵاوكردۆته‌وه به‌به‌راوردی به‌ڵگه‌كانی پێشوی كه بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ساڵی 2015 و 2016 یه ده‌سكاری داتاكانی كردووه به‌پێی ئه‌و دوو نه‌خشه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه كه‌هه‌ردووكی هی كۆمپانیای ویسترن زاگرۆسه ملیۆنه‌ها به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم دیار نیه‌و جیاوازی هه‌یه به‌داتاكانیاندا، ئه‌مه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان له‌م گه‌مه‌دا له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانیه‌كان ده‌ستی هه‌یه بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕاستی و دروستی داتاكانی نه‌وتی هه‌رێم.
فه‌رموو سه‌یری به‌ڵگه‌نامه‌كانی هه‌نارده‌و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی دوو ساڵی هه‌رێم بكه‌ن له دوو نه‌خشه‌ی یه‌ك كۆمپانیادا كه یه‌كه‌میانی سڕیوه‌ته‌وه‌و لایداوه‌و دووه‌می بڵاوكردۆته‌وه...
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک