ئاگادارییەك بۆ دانیشتوانی سلێمانى


زەنگ

كاەربای سلێمانی دەڵێت، بەهۆی هاتنی وەزری سەرماو دابەزینی پلەكانی گەرما، خواستێكی زۆر لەسەر كارەبا هەیە، ئەوەش بەهۆی دابەشنەكرنی نەوت و پەناپردن بۆ بەكارهێنانی كارەبا بۆ گەرمكردنەوە، باری زۆربەی فیدەرەكانی كارەبای وێستگەی بەكرەجۆ قورس بوە و لە حاڵەتی (ئۆڤەر لۆدن) و ناوەستن و بەناچاری سەرەمحەویلە دانراوە.

كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكانی بەكرەجۆ دەكەین كە زۆربەی ئەو فیدەرەكانی وێستگەی گۆڕینی كارەبا بۆ گەڕەكەكانی بەكرەجۆ لە حاڵەتی بارزۆریدان، بۆیە بەناچاری سەرەمحەویلە دانراوە، ئەو ماڵانەی ئەمشەو سەرە محەویلەیانە، سبەینی كارەبایان دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سەرەڕای دانانی سەرەمحەویلەش زۆربەی فیدەرەكان رانانوەستن و دەكوژێنەوە، بۆیە داوا لە دانیشتوانی گەڕەكی بەكرەچۆو گەڕەكانی دەوربەری دەكەین بەگوێرەی توانا هاوكاربن ئەو ئامێرانەی كە پێویست لەم كاتەدا بیكوژێننەوە بۆ ئەوەی فیدەرەكە بوەستێت.

فیدەرەكانی وێستگەی بەكرەجۆش بریتیە: 
(160،161،164،165،166،168،169،181،182،78)
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک