زەنگ
لە هەفتەی داهاتووەوە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لیستێكی تری پارەی تواناسازی خەرج دەكات.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم هاتووە، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی چەكی شایستە داراییەكانی لیستی ژمارە شەش-ی ناوی خوێندکارانی تواناسازی دەکات.
لیستەکە لە ٥٤ خوێندکار پێکدێت و خۆیان یاخوود بریکارەکانیان دەتوانن، چەکی شایستە داراییەکانیان وەربگرن و تا رۆژی پێنجشەممەی ئایندە بەردەوام دەبێت.
پێویستە خوێندكار وێنەیەک لە پاسپۆرتەکەی بۆ دیوانی وەزارەت بەرێت و ئەگەر بریکارەکانیان چەکەکان وەربگرن پێویستە، بریکارنامەی گشتییان پێبێت کە ئەمساڵ پەسەند کرابێت.
بۆ خوێندنەوەی ناوەكان كیلیك بكە:
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک