زه‌نگ
جڤاتی گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوه‌وه چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی جڤاتی نیشتیمانی ده‌كات، داوا ده‌كات له كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ وه‌فدی پارتی، ئه‌وله‌ویه‌ت بدرێت به ژیان و گوزرانی خه‌ڵك‌و، دواتر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پرۆژه‌ی هه‌بێت و له پرۆژه‌كه‌یدا پرسی ده‌ستور و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و پرسی شه‌فافیه‌تی داهات و نه‌وت، ته‌وری گفتوگۆكانی بێت، له‌باره‌ی گۆڕینی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه، جڤاتی گشتی پێیان وایه ئه‌و سێ سه‌رۆكایه‌تییه به یه‌ك پاكێج بێت و ناكرێت به‌ته‌نها بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستبه‌رداری سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان ببێت.
به‌سه‌رپه‌رشتیی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، جڤاتی گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له مه‌كۆی سه‌ره‌كیی بزوتنه‌وه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجامدا .
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌كاتێكدایه، خه‌ڵكی كوردستان له چاوه‌ڕوانیی ڕێگه‌چاره‌ی قه‌یرانی سیاسی‌و و دارایی دایه و كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانیش بۆ گۆڕینی سیستمی حكومڕانی و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم‌و كاردانه‌وه‌ی په‌رله‌مانه ساڵێكه به‌بن به‌ست گه‌یشتووه ، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش وه‌ك هێزی دووه‌م له هاوكێشه سساسییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان دا، ئاماژه‌ی خۆی نیشان داوه بۆگه‌ڕێكی تری گفتوگۆ له‌سه‌ر كۆی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌و رێگه‌چارانه‌وه هه‌یه.
د.ره‌ئوف عوسمان سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت، ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌موو پرسه سیاسییه‌كان ڕاسپارده‌ی خۆیان هه‌بووه ئاراسته‌ی جڤاتی نیشتیمانییان كردوه.
سه‌رۆكی جڤاتی گشتیی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، ئه‌وان پرۆژه‌ی تایبه‌تی خۆیانیان هه‌یه و پرۆژه‌ی به‌دیلیشیان هه‌یه، چونكه بوونی پرۆژه خواستێكه و ئیراده‌یه‌كه بۆ به‌یه‌كگه‌یشتن، نه‌بوونی پرۆژه واتا سووڕانه‌وه له بۆشاییدا.
كوێستان محه‌مه‌د ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌وه‌كه‌وه ئاشكرا ده‌كات، كه جڤاتی گشتی له ڕاسپارده‌كانیدا بۆ جڤاتی نیشتیمانی له‌باره‌ی گۆڕینی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه، پێیانوایه ئه‌و گۆڕانكارییه به یه‌ك پاكێج بێت، ناكرێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ته‌نها ده‌ستبه‌رداری سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان ببێت.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆوبوونه‌وه‌كه‌دا كاوه محه‌مه‌د سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، له وته‌یه‌كیدا هه‌ماهه‌نگیی كاری پێكه‌وه‌یی چوار فراكسیۆنه‌كه‌ی كوردستانی له به‌غداد بۆ جێگیركردنی مافه داراییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی باس كرد و پرۆسه‌ی تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی ساڵی 2017ی عێراقی شی كرده‌وه.
كۆبونه‌وه‌كه‌ی جڤاتی گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كاتێكدایه، بڕیاره سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ر له كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی گۆڕان له‌گه‌ڵ وه‌فدی پارتی دیموكرات، جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆببێته‌وه تاوتوێی پێشنیازه‌كانی جڤاتی گشتی بكات‌و بریار له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگ وه‌ربگرێت ، وه‌ك سه‌رۆكی جڤاتی گشتی ئاماژه‌ی پێكرد ره‌نگه پرسیار له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌وه بێت، كه به‌بێ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ، ئه‌م كۆبونه‌وانه چۆن‌و به چ رێگه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چن ، به‌ڵام گۆڕانكاری له پۆسته‌كانی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه، هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای رێگه چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان .
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک