زەنگ
بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا، بهیانی دوێنێ شەممە، دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لەسێدارە دران.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ناوی ئەو دوو هاووڵاتییەی بە سینا حوسێنپوور،تەمەن ٢٢ ساڵ و قەبل علی مەردانی، خەڵکی ورمێ ئاشكراكردووە.
سینا ماوەی چوار ساڵە لە زینداندایە و لە بەندی لاواندا بووە و قەبل عەلی مەردانیش لە بەندی ١٤دا بووە.
مەردانی کە بە تۆمەتی کرێن و فرۆشتنی ٣٠٠ غرام ماددەی هێرۆئین دەستبەسەر کرابوو، بە هۆی تووش بوون بە نەخۆشینی "ئێم ئێس" لە بێهداریی زینداندا لە ژێرچاوەدێریدا بوو.
هەر دوو زیندانی پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەربە سێدارە سزادرابوون، مانگی ڕابردوو حەوت هاووڵاتی لە زیندانە جیاوازەکانی شارەکانی کوردستاندا بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر لەسێدارە دران.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک