چ جۆرە هەڵسوكەوتێكی سه‌رجێيى حەرامە لەگەڵ هاوسەری خۆتدا


زه‌نگ


لەو هەڵسوكەوتە سه‌رجێيانه‌ى لەگەڵ خێزاندا حەرامە: 
یەكەم: جووتبوون لەگەڵ خێزاندا لە پاشەوە ئەمەش لەبەرفەرمودەى (أبو هریرة‌) لە پێغەمبەرى خواوە صلى الله علیه وسلم فەورموویەتى: (لا ينظر الله إلى رجل جامع امراته في دبرها)رواه أبوداود وابن ماجه وصححه الألباني انظر صحيح سنن ابن ماجه 1560. 
واتە: خواى گەورە تەماشاى ئەو پیاوە ناكات لەگەڵ هاوسەرەكەبدا جوتببێت لە پاشەوە. 
دووەم: چونە لاى هاوسەر لە كاتى خوێنى حەیز و زەیستاندا بە بەڵگەى فەرموودەى ڕبو هریرە لە پێغەمبەرى خواوە صلى الله علیه وسلم فەرموویەتى:: (من أتى حائضاً او امرأة في دبرها أو كاهناًُ فصدّقه بما يقول فقد كفر بما انزل على محمد) رواه أحمد والترمذي وابن ماجه برقم 639 وصححه الشيخ الألباني في الإرواء برقم 2006. 
واتە هەر كەس بچێتە لاى هاوسەرى خۆى لە كاتى حەیز دا یان لە پاشەوە یان سەردانى فاڵچییەك بكات و باوەڕ بە قسەكانى بكات ئەوە بێ باوەڕ بووە بە (قورئان) ئەوەى بەسەر (محمد) دا صلى الله علیه وسلم دابەزیوە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک