زەنگ
زۆربه‌ی ئه‌و خانمانه‌ی كه تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن له‌كاتی به‌یانیانه، هه‌ندێك خانمی دیكه‌ش ئه‌گه‌ری تووشبوونی ئه‌و حاڵه‌ته‌یان هه‌یه له هه‌ركاتێكدا.
چاره‌سه‌ركردنی:-
1-هه‌وڵبده رۆژانه هه‌ندێك خۆراكی وشك و سووك بخۆ، وه‌كوو "پسكویت و گه‌نمه‌شامی".
2- خۆت به‌دوور بگره له خۆراكی قورس، به‌تایبه‌تی ئه‌و خواردنانه‌ی چه‌وریه‌كی زۆری تێدایه.
3-رۆژانه 8 تا 10 كوپ ئاو بخۆره‌وه، به‌ڵام به هیچ جۆرێك با له‌گه‌ڵ ژه‌می خواردنه‌كان دا نه‌بێت.
4-هه‌وڵبده شله‌ی سارد و به‌ستوو بخۆره‌وه.
5-خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی "لیمۆ"، یاخود بۆنكردنی پارچه‌یه‌ك لیمۆ، زۆر به‌سووده.
6-خواردنه‌وه‌ی شله‌ی "زه‌نجه‌بیل" یاخود خواردنی پسكویتی زه‌نجه‌بیل.
7-له‌كاتی دووگیانی‌دا، هه‌سته‌وه‌ری بۆنكردن زۆر به‌هێز ده‌بێت، بۆیه پێویسته خۆت به‌دوور بگریت له هه‌موو جۆره بۆنێكی قورس، بۆ ئه‌وه‌ی هاتنی هێڵنج زیاد نه‌بێت.
8-ئه‌گه‌ر زانیت ناتوانی خۆراك له‌ناو سكتدا رابگریت یاخود حاڵه‌ته‌كه خراپتر بوو، راسته‌وخۆ سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ له نه‌خۆشییه‌كانی ئافره‌تان بكه.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک