زەنگ
لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٣٥ قوتابی قوتابخانەکانی شاری بانە بە هۆی هەژاری و دەستکورتی بنەماڵەکەیان وازیان لە خوێندن هێناوە
بە پێی هەواڵەکان، رەزا خزری، بەرپرسی ئیدارەی پەروەردە لە بانە رایگەیاند، بە هۆی هەژاری و گوشارە ئابووریەکان بۆ سەر بنەماڵە دەستکورت پو پەراوێزنشینەکانی ئەو شارە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٣٥ قوتابی وازیان لە خوێندن هێناوە و چوونە بازاڕی کارەوە بۆ بژێوی ژیانی بنەماڵەکانیان.
خزری لە بەشێکی دیکەی وتەکانی دا بەرپرسانی پەیوەندیداریشی وەک یەکێک لە هۆکاری وازهێنانی ئەم قوتابیانە ناو بردووە و رایگەیاندووە کە دەتوانرا میکانیزمێک پێشی بەو دیاردەیە گرتبوایە بەڵام هیچ هەوڵێک بۆ پێشگیری ئەنجام نەدراوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک