عومەر خاوەر كۆچی دوای كرد



زەنگ

بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا، ڕۆژی شەممە یەکێک لە بەرکەوتووانی کیمیایی بارانی شاری سەردەشت لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ناویقادر مەولان پوور گیانی لەدەستدا.

قادر مەولان پوور ناسراو بە "عومەری خاوەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان" خەڵکی گوندی "ڕەش هەرمێی" شاری سەردەشتە.

ناوبراو لە کارەساتی کیمیابارانی شاری سەردەشت دوو کوڕی بە ناوەکانی ناسر و ماڵ ماڵ و کچێکی بە ناوی شەهین و هەروەها خێزانەکەی کە دووگیان بووە، گیانیان لەدەست دابوو.

بە وتەی ئەو سەرچاویە، عومەری خاوەری ڕۆژهەڵات، ناوی "ژیان"ی لەو منداڵە نابوو کە هەرگیز لەدایک نەبوو.

شاری سنووریی سەردەشت لە باشووری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، لە ئێستادا زۆرترین ژمارەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی شەڕی ئێران و عێراقی لەخۆ گرتووە و بەپێی بۆچوونی پسپۆڕانی بیوکیمیایی؛ ئاسەوارەکانی ئەو کیمیابارانە بەرە بۆ بەرە لەسەر بەرکەوتوانی ئەو چەکە کاریگەریی دەبێت و ئاسەوارەکانی دەمێنێتەوە.

رێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی، شاری سەردەشت لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی حکوومەتی بەعسی عێراقەوە بۆردومان کرا و لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگی پاش کیمیابارانەکەدا ١٤٠ کەس بەهۆی ئەو چەکەوە گیانیان لەدەست دا.

زیاتر لە ٨ هەزار بەرکەوتوو و کەم‌ئەندامی کیمیا‌بارانی شاری سەردەشت هەن و تەنیا ناوی ١٥٠ کەس لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەتەوە بە برینداری کیمیایی‌باران ناسێندراو و تۆمار کراون.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک