چارەنوسی گۆران سیتی یەكلادەكرێتەوە


زەنگ

سەرۆكی لیژنەی پرۆژەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای یەكلاكردنەوەی چارەنوسی خاوەن یەكەكانی نیشتەجێ بوون لە پرۆژەی گۆران سیتی دەكات

خەدیجە عەبدولجەبار، سەرۆكی لیژنەی پرۆژەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، ڕووبەری سەوزای گۆران سیتی كەمكراوەتەوە و پێویستە پێداچوونەوە بە ماستەرپلانی بكرێت.

خەدیجە عەبدولجەبار ئەوەشی خستەڕوو، پارەی پێشەكی سێ ساڵە لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت و پرۆژەكە كاری تێدا ناكرێت.

وتیشی " پرۆژە بازرگانیەكان كە ماوەی یاساییان تەواوبووە و كۆمپانیا جێبەجێ نەكردوون، لە كۆمپانیا وەربگیرێتەوە و بە موساتەجە بدرێتە كەسانی تر".

لە بارەی زەویە ڕووكنەكانی گۆران سیتی كە لە لایەن كۆمپانیای بەڕێزەوە دروستدەكرێت ڕایگەیاند، ئەو زەویانە تا ئێستا نەكراونەتەوە و پێویستە لە كۆمپانیاكە وەربگیرێنەوە.

وەک قەرەبوویەک بۆ هاوڵاتیان کە زەرەرمەند بوون و کوالیتی پرۆژەکەش وەک پێویست نیە و قەیرانی بودجە و موچەش کاریگەری خراپی کردووە ، ماوەی دانەوەی قەرزی سندوقی نیشتە جێ بوون زیاد بکرێت لە ۱٠ ساڵەوە بکرێت بە ۱۵ ساڵ، خەدیجە وای وت.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک