زەنگ
ڕۆژنامەنووسێک چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژنێک ئەنجامداکە ماوەی 50 ساڵە لەگەڵ مێردەکەی بەدڵخۆشی دەژین .
ڕۆژنامەنووس: نهێنی ئەم دڵخۆشیە بەردەوامە چیە؟ئایا شارەزایی تۆیە لەئامادەکردنی خواردن یان جوانی ڕوخسارە یان ئەوەیە منداڵی زۆرت هەیە؟
ژنەکە وتی:
دڵخۆشی لەپاش یارمەتی خوا به دەست ژنە.
ژن ئەتوانێ ماڵ بکاتە بەهەشت و بەپێچەوانەوە.
تەنیا بە پارە دڵخۆشی نایەت،چونکە ژنی دەوڵەمەند زۆرن کە خەمبارن و لەمێردەکانیان هەڵدێن.
مناڵ بوونیش پێوەر نیە،ژن هەیە 10 کوڕی هەیەو مێردەکەشی خۆشی ناوێ.
ژن هەیە لەخواردن ئامادەکردن لێهاتووەو بەردەوام سەرقاڵی نان دروست کردنە،کەچی مێردەکەی لەگەڵیدا باش نیە.
ڕۆژنامەنووسەکە سەری سوڕماو وتی: ئەی نهێنی دڵخۆشی خێزان چیە؟
ژنەکە وتی: کاتێک مێردەکەم توڕە دەبێ،من بێدەنگ دەبم و ڕێزی لێ ئەگرم.
ڕۆژنامەنووس: ئەی بۆچی لەوکاتەدا لەژوورەکە ناچیتە دەرەوە؟
ژن:نەخێر،ئەوە هەڵەیە پیاوەکە وادەزانێ تۆ لێی ڕادەکەیت،دەبێ بەبێدەنگی بمێنیتەوە هەتا ئارام دەبێتەوە.
دواتر پێی دەڵێم:ئایا تەواو بوویت؟پاشان دەچمە دەرەوە.
چونکە ماندوو دەبێ و پێویستی بە پشووە.
ڕۆژنامەنووس: دواتر چی دەکەی؟ئایا ئیتر بۆماوەیەکی درێژ قسەی لەگەڵ ناکەی ؟
ژن:نەخێر،ئەوه باش نیە ئەگەر هەفتەیەک قسەی لەگەڵ نەکەی کارێکی زۆر خراپە.
ئەوکاتە هەردووکتان بێ متمانە دەبن لای یەکتر.
ڕۆژنامەنووس:ئەی چی دەکەی؟
پاش دوو کاتژمێر پەرداخێک شەربەت یان کوپێک قاوەی بۆ دەبەم و پێی دەڵێم فەرموو بیخۆرەوە ♡ .
دواتر ئاسایی قسەی لەگەڵ دەکەم
ئەویش دەپرسێ :ژنە ئازیزەکەم لێم توڕەی؟
منیش دەڵێم :نەخێر .
ئەویش داوای لێبوردن دەکات و دەست دەکات بە قسەی شیرین .
ڕۆژنامەنووس: ئایا بڕوا بەقسەکانی دەکەی؟
ژن: بەڵێ،بێگومان چونکە متمانەم بەخۆم هەیە (ئەتەوێ لەکاتی توڕەبووندا بڕوای پێ بکەم و لەکاتی ئارام بوونەوەدا بڕوای پێ نەکەم؟)
ڕۆژنامەنووس: ئەی کەسایەتی و کەرامەتت؟
ژن: کەرامەتی من ڕەزامەندی مێردەکەمە،ئێمە چاو پۆشی کەم و کورتی یەکتر دەکەین،کەرامەت چیە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک