زەنگ
سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، حكومەت لە ماوەی یەك هەفتەدا دەستی كردووە بە گرانكردنی بەنزین.
غالب محەمەد، لە نوسراوێكدا كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە نوسیویەتی، نرخی بەنزین لە بۆرسە گران بووە، بەڵام كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەكەی نەكردووە، كەچی حكومەت یەك هەفتەیە بەنزینی گرانكردووە.
دەقی نوسینەكە:
((حکومه‌تی بازرگانی یان حکرمه‌تی هه‌رێم ))
وه‌ک ده‌زانن که ماوه‌ی دوو ساڵه کارمان کردووه بۆ دابه‌زینی نرخی به‌نزین به‌ڵام هه‌موو کات ئه‌م حکومه‌ته بازرگان نه‌ک هه‌ر یارمه‌تیمانی نه‌داوه به‌ڵکو کاری کردووه وه‌ک بازرگانێک هه‌موو کاتی بیر له‌وه کردووه چۆن نرخی به‌نزین گران بکات که ئه‌میش ئیشی بازرگانه نه‌ک حکومه‌ت.
هۆکاری گران بوونی به‌نزین له‌م دوو خاڵی خواره‌وه ررون ده‌که‌مه‌وه:
١.هه‌ر دوو پاڵاوگه‌ی که‌ڵه‌ک و بازیان ماوی حه‌فته‌یه‌که نرخی یه‌ک لتر به‌نزینی ٢٥ دینار زیاد کردووه،که به‌مه‌یش بۆمان ده‌رده‌که‌ویت حکومه‌تی ئه‌و نرخه‌ی گران کردووه.
٢.نرخی به‌نزین له بۆرسه‌ی عالمی ته‌نی ٣٠ دولار زیادی کردووه به‌ڵام هۆكار نەبووە بگران بوونی بەم ڕێژەیە .
گران بوونی بەنزین هۆكارەكی دەگەڕێتەوە بو ئەوەی كە نرخی بەنزین گران كراوە لە لایەنی حكومەت كەواتا بۆ چارەسەكردنی ئەم بابەتە دەبێت بە نرخی پێشوو یان ئەرزانتر بفرۆشرێت بە بازرگانەكان بۆ ئەوەی هاوڵاتیان سودمەند بن.
غالب محمد عەلی
س.لیژنەی وزە وپیشەسازی و سامانەسروشتیەكان ئەنجومەن
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک