قۆڵبره‌كه‌ى ژنان ده‌ستگيركرا، 40 هه‌زار دۆلارى له‌ ژنێك وه‌رگرتووه‌


زەنگ

پۆلیسی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکردوە کە هەستاوە بە هەڵخەڵەتاندنی ئافرەتان و پارەی لێ سەندون بەناوی هاوسەرگیری کردن لە گەڵیاندا.

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیرکردوە کە هەستاوە بە خەڵەتاندنی کچان بەناوی هێنانەوە پارەیان لێ وەردەگرێت و دواتر وازی لێ دەهێنێت.

ئەو تۆمەتبارە لە ئێستادا بە تۆمەتی خەڵەتاندنی کچێک دەستگیرکراوە کە (40،000) هەزار دۆلاری لێ سەندوەو دواتر وازی لێ هێناوەو مەبەستی ئەم کارەش تەنها کات بەسەر بردن بووە لە گەڵیدا.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک