زهنگ
لەسەرداواکاری خاوەن کۆمپانیاکە و پاش ئاگادارکردنەوەی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت لە ھەبوونی بڕێکی زۆر خواردنەوەی گازی لە کۆگاکەیدا، کە ماوەی بەکار ھێنانی بەسەرچوو بوون، سەرجەمیان بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی و ئامادەبوونی خاوەنەکەی لە ناوچەی تانجەرۆ لەناوبران .
ئازاد نهبی، ئهندامی لیژنەی باڵای لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن کۆمپانیای زمزم ئاگادارکراینەوە لە ھەبوونی بڕێکی زۆری خواردنەوەی گازی لەکۆگاکەیدا کەبەرواری بەکارھێنانیان بەسەرچووە، بەمەبەستی ھاوکاری و چاودێریکردن بۆ لەناوبردنی.
ئازاد نەبی ئهوهشی خستهڕوو، لیژنەی باڵا-ش وێرای سوپاس و دەستخۆشی بۆ خاوەن کۆمپانیاکە، بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاری لەناوبردنی درا کە نزیکەی 90 تۆنە و لە سێ جۆر پێک ھاتووە و ناوچەی تانجەرۆ لەناوبران.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک