سه‌ركردەیەكی یەكگرتوو بۆ كچان: ئێوە خۆتان جوان ئەكەن و داوا ئەكەن كوڕ پێتان ڕابوێرێت


زەنگ

سەركردەیەكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەڵێت، كچان داوایان لێكردووە لە وتاری هەینی دوعایان بۆ بكات و داوا بكات كوڕان چیتر نەچنە سەر ڕێگایان.

حەسەن شەمێرانی، لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە، لە وەڵامی ئەو داوایەی كچان وتویەتی، سەرەتا ئێوە خۆتان ئەڕازێنەوە و دەچنە بازاڕ و زانكۆ و قوتابخانە و بە زمانی حاڵ داوا دەكەن كوڕ سەیرتان بكات و پێتان ڕابوێرێت.

دەقی نوسینەكەی حەسەن شەمێرانی:


دەرگای خۆت بگرە و دوایی ڕەخنە لە دز مەگرە
کۆمەڵێ لە قوتابیانی کچ ووتیان : مامۆستا بەڵکو لە ووتاری ھەینی ئامۆژگاری کوڕان بکەیت لەسەر ڕێگاکانمان نەوەستن و بە چاو و نیازی خراپ سەیرمان نەکەن ، منیش ئەڵێم : پێشەکی سوپاس و دوعای خێرتان بۆ ئەکەم لەسەر ئەم داوایەتان ، بەڵکو کچان و خوشکانی بەڕێز پێش بەوەی بەوان بڵێم بە ئێوە ئەڵێم ھەندێکتان کاتێ ئەچنە دەرەوە بۆ خوێندن یان بازاڕ ئەوەندە خۆتان ئەڕازێننەوە و جل و بەرگی سەرنج ڕاکێش لەبەر ئەکەن و جوانی خۆتان دەرئەخەن بە زمانی حاڵ ئەو گەنجانە بانگ ئەکەن کە بێن سەیرمان کەن و پێمان ڕابوێرن ، ئەگینا تۆ ئەچیت بۆ بازاڕ بۆ شت کڕین یان بۆ زانکۆ بۆ خوێندن ئەم ھەموو خۆڕازاندنەوەی بۆ چییە ، کرێکاری ئەچیت بۆ ئیش جلی کرێکاری لەبەر ئەکات ، من زیاتر مەبەستم ئەوانەتان خۆتان بە دیندار و چاوەڕێ رەحمی خوان و چوونە بەھەشتن ئەوەی ئەو نیازەی نییە ئازادە بەڵام ئێوەی باڵاپۆش نابێت ئەو حاڵەتەتان پێوە دیار بێت جا دوای ئەوەی ئێوە خۆتان چاک کرد بەو کوڕ و گەنجانەش : ئێوەش دایک و خوشکتان ھەیە و ئەمانیش ، ئێوە سەیریان ئەکەن خاوەنیان ھەیە و ھەردوولا بترسن لە غەزەبی خوای گەورە و خۆتان تاوانبار و گوناھبار و عەیبدار مەکەن 
حسن شەمێرانی 
٦/٣/٢٠١٧
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک