زەنگ
ئەڵمانیا ھاوكاری دارایی دەبەخشێتە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و دابەشكردنی پارە بەسەرمامۆستایان لە سنووری دھۆك دەستیپێكرد.
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند: "پارەی هاوکاری حکوومەتی ئەڵمانیا بۆ مامۆستایان گەیشتووە و لە دهۆکەوە دەستییپێکرد".
ئاشكرای كردووە: "حكوومەتی ئەڵمانیا بڕی (730,874,4) دۆلاری ئەمەریكی وەك هاریكاری دارایی دەبەخشێتە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەك هاوکاری كرێی هاتوچۆی مامۆستایانی دەرەوەی شار.
* ژمارەی ئەو مامۆستایانەی کە لە هەر پارێزگایەک ئەم هاوکاریەیان بەر دەکەوێت، بریتییە لە:
ـ دهۆك (٧٢٦٩) مامۆستا
ـ هەولێر (٧٠٤٢)مامۆستا
ـ سلێمانی (٥٨٥٥)مامۆستا
کە کۆی گشتییان دەكاتە (٢٠١٦٦) مامۆستا لە هەر سێ پارێزگا.
* بڕی پارەی دابینکراو بۆ هەر پارێزگایەك بریتییە لە:
ـ دهۆك (١٠٠,٨٤٨,١) دۆلاری ئەمەریكی
ـ هەولێر (٧٥٥,٦١٤,١) دۆلاری ئەمەریكی
ـ سلێمانی (٨٧٥،٤١١,١) دۆلاری ئەمەریكی
* ڕێکەوتی دابەشكردنی پارەكە بۆ هەر پارێزگایەك بەم شێوەییە دەبێت:
ـ دهۆك لە ڕێکەوتی (٨ی ئازار تا ١٣ ئازار) دابەش دەکرێت.
ـ هەولێر لە ڕێکەوتی (١٤ی ئازار تا ٢٠ ئازار) دابەش دەکرێت.
ـ سلێمانی لە ڕێکەوتی (٢ی نیسان تا ٨ی نیسان) دابەش دەکرێت.
تێبینی/ پارەدانەكە تەنیا یەك جار دەبێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک