داوای بایكۆتكردنی دەزگاكانی فاروقی مەلا مستەفا دەكرێت


زەنگ

هاونیشتیمانیانی ئازیز،دوای ئەوەی لە ڕۆژی ۱٤ی ئازاری۲۰۱۷،بەڕێز"م.کامیل عبدالقادر" سیمبولی قوربانیدانی چەکی کیمیاوی هەڵەبجە،دوای خراپ بوونی له ڕادەبەدەری باری تەندرووستی گەیەندرایە نەخۆشخانەی "شاری پزیشکی فاروق" لە شاری سلێمانی.

چەند ڕۆژێک دواتر شایەتحاڵێک بەناوی بەڕێز"عمر عبدول" کە لەوێ ئامادەگی هەبوو ،لە نوسینێکدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بەوە کرد کە بەڕێز "م.کامیل عبدالقادر"وەک سیمبولی قوربانیدانی چەکی کیمیاوی هیچ هاوکاریەکی مادی و مەعنەوی نەکراوە لەو نەخۆشخانەیەدا.

هەر بۆیە ئێمەش وەک کۆمەڵێک هاوڵاتی قازانج نەویست کە ئەو ڕوداوە ئازاری ویژدانی داین،هەستاین بە ڕاگەیاندنی هەڵمەتێکی نیشتیمانی بۆ بایکۆتکردنی سەرجەم دەزگاکانی سەر بە پیاوی بازرگان"فاروقی مەلا مستەفا" چونکە نەخۆشخانەی"شاری پزیشکی فاروق"یش، موڵکی ئەو بەڕێزەیە.

لێرەوە ڕایدەگەیەنین،مایەی دڵخۆشیمانە لە دوای دوو ڕۆژ لە بەردەوامی هەڵمەتە نیشتیمانیەکەمان،بەرئەنجامەکەی ئەوە بوو "فاروقی مەلامستەفا" بەڕێزیان،سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ۲۳ی ئازاری ۲۰۱۷ نوێنەری خۆی ناردە لای "م.کامیل عبدالقادر" کە ئێستا لە نەخۆشخانەی جموری لە شاری سلێمانی خەوێنراوە، لە پاشاندا نوێنەری ناوبراو ئامادەگی خۆیان پیشاندا کە بۆماوەیەکی دور و درێژ، پێشکەش کردنی هاوکاری و چارەسەری پزیشکی بە "م.کامیل" بێ بەرامبەر لە ئەستۆ بگرن.

بەم بۆنەیەوە ئێمە لە ڕێکخەرانی هەڵمەتە نیشتیمانیەکە،لێرەوە دەڵێین: 
-سوپاس بۆ ئەم بەدەمەوە هاتنە.
-سوپاسی زۆرمان بۆ هەموو ئەو هاونیشتیمانیانەی کە بەشدار بوون لەگەڵمان لەم هەڵمەتەدا.

"ڕێکخەرانی هەڵمەتی نیشتیمانی بۆ بایکۆتی دەزگاکانی فاروقی مەلا مستەفا"
۲۳/۳/۲۰۱۷
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک