ئایا ئاژەڵ لە كاتی سەربڕینیدا ئازاری پێدەگات


زه‌نگ

ئەم پرسیارە لە دكتۆرێكی بەناوبانگی دانیماركی كرا بە ناوی دكتۆر جۆن هۆنۆڤەر لارسۆن گەورە پزیشكی نەخۆشخانەی حكومی كۆبنهاگن

لە وەڵامدا وتی:وەڵامی ئەمە ئاسانە پەستان بخەرە سەر بەشی پێشەوەی قوڕگی هەركەسێك ئەوا كەسەكە خێرا بێهۆش ئەبێت لە كاتی سەربڕینی ئاژەڵ بەشێوەی ئیسلام كاتێك چەقۆ ئەدرێت لە ملی خوێن دیتە دەرەوەو بۆ مێشك ناچێت وتی زانست دەریخستوە كاتێك خوێن ناردن بۆ مێشك بوەستێت ئەوا ناوەندەكانی هەست كردن بە ئازار لە ماوەی كەمتر له 3 چركە لەكار دەكەون، چونكە ناوەندەكانی هەست كردن بە ئازار بەردەوام پێویستیان بە ئۆكسجینی خوێنە ، بەمەیش ئاژەڵەكە بێهۆش ئەبێت و هەست بە ئازاری تیا نامێنێت.

پاشان پرسیاری لێ كرا ئەی ئەو خۆ راپسكانە و جوڵە زۆرەی ئاژەڵەكە چیە؟ لە وەڵامدا وتی ئەوە ئەوە بەهۆی ئازاراوە نیە بەڵكو مانەوەی پەیوەندی مێشكە لەگەڵ دڵ و ئەندامەكانی تری لەش چونكە لە سەربرینی ئیسلامدا دڕكە مۆخ لە بەشی پشتەوە مل تا ماوەیەك نابڕرێت كاتێك خوێن لە بەشی پێشەوەی مل دێتە دەرەوە مێشك ئیعاز بە دڵ ئەدات لە ڕێگای دڕكە پەتك كە خوێنم لێ بڕوا و زوو فریام كەون بۆم بنێرن دڵیش ئیعاز بە هەموو ئەندام و ماسولكەكانی لەش دەدا كە مێشكی سەركردەیان خوینی لێ بڕاوە بۆی بنیرن بەوەیش هەمو ئەندامەكان دەكەونە ڕاپسكان و جوڵەی زۆر تا چی خویِنیان هەیە ڕەوانەی دڵی بكەن و ئەویش بینێرێت بۆ مێشك بەڵام لە نیوەی ڕێگا خوێنەكە لە ملەوە لە شوێنە براوەكەوە دەچێتە دەرەوە بۆیە مێشك ئیعازی تر دەدات و بەردەوام ئەندامەكان لە جوڵە ئەبن هەتا چی خوێنیان تیا هەیە دەینێرن بەڵام ناگات و فڕێ‌ دەدرێتە دەرەوە بەوەیش خوێن كە پیسترین ژینگەی میكرۆب و نەخۆشیە لەلاشەی ئاژەڵەكە دەكرێتە دەرەوە بۆیە دەبینین ئەو گۆشتەی كە بە ڕیگای ئیسلام سەرببرێت تا ماوەیەكی زۆر داینێت بۆگەن ناكات بەڵام ئەوەی بە غەیری ڕیگای ئیسلام بێت گۆشتەكە لە كەمترین كاتدا بۆگەن دەكات، هەروەها لە هەموو ڕێگانی تری غەیری ڕیگای ئیسلام ئاژەڵەكە هەست بە ئازارێكی زۆر ئەكات چونكە بە مردنی هێواش ئەمرێت و لەو ماوەیەدا ئاژەڵەكە لە ناو ئازاردا دەبێت بۆیە ڕیگەی ئیسلام بە رەحمترین و تەندوستیترین ڕێگایە بەرامبەر ئاژەڵ.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک