به‌هۆى هەواڵەكەی سايتى زەنگ، مامۆستا كاميل بۆ هه‌ميشه‌ بێ به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت


زەنگ

دوای بڵاویوونەوەی هەواڵێك لە سایتی زەنگ، فاروقی مەلا مستەقا بڕیاریدا چارەسەری مامۆستا كامیل لە نەخۆشخانەی فاروق بۆ هەمیشە بێ بەرامبەر بێت.

هەفتەی ڕابردوو، سایتی زەنگ هەواڵێكی بڵاوكردەوە كە مامۆستا كامیل وەك  قوربانییەكی چەكی كیمیایی لە نەخۆشخانەی فاروق بۆ چارەسەر ماوەتەوە و دوای ئەوەی پارەی مانەوەی ڕادەستی بەشی ژمێریار كردووە، دواتر 5 هەزار دیناری دڕاو بە مامۆستا كامیل دەگۆڕینەوە، ئەوەش لە ناو هاوڵاتیان دەنگدانەوەی دروستكرد.


به‌پێى چه‌ند زانياريه‌ك كه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، لە ئێستادا فاروقی مەلا مستەفا، بڕیاریداوە مامۆستا کامیل هەتا لە ژیاندا مابێت لە ئێستاوە تا ١٠٠ ساڵی دیکە لە شاری پزیشکی فاروق بەبێ بەرامبەر چارەسەر دەکرێت.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک