ئەوەی لە بارەی ئەم ژنەوە نەتزانیووە


زەنگ


بۆیەکەمجار کاتێک لە یوتوب وێنەیەکی گاڵتەئامێزی منیان بڵاوکردەوە بەناونیشانی ناشیرینترین ژن لە جیهاندا، لەماوەی ۹ چرکەدا ۸ ملیون کەس وینەکەیان بینی، زۆربەیان بە کۆمێنت نوسیبویان ناشیرین تری کەس خۆت بکوژە باشترە.

 بۆ من دۆخێکی یەکلاکەرەوە بوو، لەو خەڵکە دڵگران نەبووم چونکە دۆخی منیان نەئەزانی، من ٤ مانگ پیش لەدایکبونی ئاسایی لەدایک بووم، کێشم ۱.۲ گرام بوو، توشی نەخۆشیەک بووم کە لە جیهاندا ۳ کەس هەیەتی، نەخۆشیەکەشم ئەوەیە کە چەند بخۆم چەوری لەلەشمدا نامێنێت.

تەنانەت کێشم لە ۲۹ کیلۆ زیاتر نابێت، بەهۆی ئەو نەخۆشیەشەوە بینینی چاوێکم لەدەستدا، سەرەڕای رقی خەڵکی بۆ من کە پێیان وایە قێزەونم، بەڵام بڕیارمدا نەکەومە ژێر کاریگەری کەس و ژیان بەسەرکەوتوی دەستپێبکەم، خوێندنم لە بواری گەیاندن"اتصالات" تەواو کرد و وەک پسپۆری گەیاندن"اتصالات" لە زانکۆی تکساس لە سان مارکۆس دامەزرام.

ئێستا بەدلخۆشیەوە کەسێکی بەناوبانگم و چەندەها کتێبم لەسەر نوسراوە وەک کتێبی "لیزی جوان"و"جوان بە وەک لیزی" و"وەک خۆت بە" . ئێستا من لە کەسێکی ناشیرین و قیزەونەوە، بومەتە کەسێکی بەناوبانگ لە بواری قسەکەری گشتیدا، لەوانەیە لەچاوی کۆمەڵگامن وەک شێوە قبوڵکراو نەبم، بەڵام توانیم تێروانینی کۆمەڵگا لەبەرژەوەندی خۆم بگۆڕم. لیزی فیلاسکیز
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک