یوسف محه‌مه‌د په‌یوه‌ندی به‌ پارتیه‌وه‌ ده‌كات


زه‌نگ

یوسف محەمەد، سەرۆكی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان یەكەم پەیوەندی‌ تەلەفۆنی‌ فەرمی‌ لەگەڵ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ئەنجامدا، لەدوای‌ سەرهەڵدانی‌ گرژیەكانی‌ نێوان پارتی‌ و گۆڕان كە 17 مانگە بەردەوامە. 

شەوی رابردوو یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەمەبەستی‌ پیرۆزبایی لە جەژنی‌ نەورۆز، لەرێگەی‌ تەلەفۆنەوە پەیوەندی‌ بە فراكسیۆنەكانی‌ پەرلەمانەوە كرد لەناویاندا فراكسیۆنی‌ پارتی‌.

سەرۆكی‌ پەرلەمان پەیوەندی‌ بە هەموو فراكسیۆنەكانەوە كردووە بۆ پیرۆزبایی جەژنی‌ نەورۆز، چونكە جەژنێكی‌ نەتەوەییە، لەناویاندا فراكسیۆنی‌ پارتی‌.


 ئەوە یەكەمین پەیوەندی‌ فەرمی‌ سەرۆكی‌ پەرلەمانی‌ كوردستانە لەگەڵ فراكسیۆنەكان لەناویاندا فراكسیۆنی‌ پارتی‌ لەدوای‌ گرژییەكانی‌ 12ی‌ ئۆكتۆبەری‌ ساڵی‌ 2015.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک