هه‌واڵێكی خۆش بۆ هەڵەبجەیەكان


زەنگ

حكومەتی عێراق بە فەرمی بڕیاریدا لەگەڵ هەڵەبجە وەك پارێزگا مامەڵە بكات و ڕاستەوخۆ بەشە نەوتی هاوڵاتیانی ئەو شارە بنێرێت.

ئارێز عەبدوڵا، سەرۆكی لیژنەی نەوت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەیجی خۆی بڵاویكردوەتەوە، لە نوسراوەكەدا هاتووە، بەشە نەوتی هاوڵاتیانی هەڵەبجە ڕاستەوخۆ دەنێردرێت و لە ڕێگەی سلێمانیەوە نابێت.


لەسەر پێشنیاری ئێمە ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاریدا کە لەمەودوا مامەڵەی پارێزگا لەگەڵ ھەڵەبجە بکاو راستەوخۆ بەشە سوتەمەنیەکەی وەک پارێزگاکانی تر بنێرێ. نەک لە رێگای پارێزگای سلێمانی. بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکە و ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار نوسراو ئاراستەی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرھەمە نەوتیەکان کراوە.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک