زهنگ
شاری پزیشکی فاروق
نوسینی، عومەر عبدول/شایەتحاڵ
تەنها دوو ڕۆژ پێش شانزەی سێ ، (م.کامل ) سیمبولی کیمیاباران بە ناچاری و بەهۆی تێکچونی باری تاندروستیەوە گەیەنرایە ئەو نەخۆشخانەیە و دوو شەو مایەوە ...
بڕی یەک ملیۆن و حەوسە هەزار دینار وەرگیرا لە بەڕێزیان لەبری ژورێکی تایبەت کە قەرەوێڵەیەک و تیڤی و دودانە کورسی یەک نەفەری تێدابو ...
شیاوی باسە لە فۆرمێکی تایبەتیشدا بڕێک پرسیار و وەڵام لەڕێگای پەرستارێکەوە بەزمانی ئینگلیزی و ئاو بێنەو دەست بشۆ ...
بەندە و کاک لوقمان و م.هۆشمەند شەرەفی ئەوەمان هەبو ڕۆژی یەکەم لەخزمەتیدابوین و دوای ڕێکخستنی ژورەکە بۆی و دەفع کردنی پارەکە بە نقدی ، پاش نیو سەعاتێک یەکێک لەکارمەندەکان دەرگای کردەوەو پێنج هەزار دیناریەکی تەبعی بەدەستەوە بو ، وتی بەئەرک نەبێ لەو پارەیەی ئێوە ئەم پێنج هەزاریە دڕاوە بەڵکو بۆمان بگۆڕنەوە .
من لەڕاستیا توشی شۆک بوم ، لەلایەک سەیری مامۆستا کامیلم ئەکرد کە لەگەڵ هەڵکێشانی هەر هەناسەیەکا ، وەختە ڕۆحیشی بێتە دەر .
لەلایەکی تر بابەتی یەک ملیۆن و حەوسەد هەزار دینارەکەو و بەتایبەت هێنانەوەی ئەو پێنج هەزاریە ،
بەڕاستی ویستم پێناسەیەک بۆ دۆخە بدۆزمەوەو باوەڕ بەخۆم بێنم کە هێشتا مرۆڤایەتی بایی ئەوەندەی تێدا ماوەتەوە دڵت پێی خۆش بێ .
بەڵام بەداخەوە نەمتوانی خۆم بخەڵەتێنم ؟
بەهیوام بیر چونەوە ئەو مەراقەم لەسەر سوک کات .
له واڵی کاک مسته فا حسن گه وره .
هه ر سیاسه کان خوێن مژ نین به ڵکو بازرگانه کانیش پشکی شێریان به ر ئه که وێ
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک