كونه فشه



که سایه تی مروڤەکان زۆر جۆریان هه یه ، ئه گه ر بمانه وێت سه رپێ یانه شه ن و که وی که سایەتی یەکان بکه ین ، به ڵام به پێ ی ئه وه ی ئێمه کۆمەڵگەیەکی رۆژهەڵاتین هه ندێ جار که سایه تی جۆراو جۆری نامۆ له ناو کۆمەڵگه که مان زیاتر ده بێت و ده رده که وێت .....
لاتان سه یر نه بیت که سانیك هه ن له م ڕۆژگاره دا که که وتنه مه یدانی گفتوگۆ کردن له هه ر جیگەیەکدا هه رچی هیز و توانای خۆیان هه یه ده یخه نه کار ، به ڕاست و چه پی خۆیاندا قسه فڕێ ده ده ن بێ ئه وه ی سپیه یسێك بده نه به رامبه ره كانیان تاكو لایه نی به رامبەر بتوانێت ڕاگورینه وه دروست بکات واته  ئه م جۆره کەسانه کەوتنه قسه کردن ڕێ به ڕێبوار نادەن قسه بکات  به کورتی و به کوردی له کورده واری خۆماندا له دێر زه مانه وه له ناو لادێکاندا پێیان ووتوون  {{{  کونه فشه  }}} ....
لەم مینبه ره ئازاده وه به مافی خۆمی داده نێم تیشكێك بخه مه سەر  ئه م جۆره که سایه تیانه ده ڵێم حه قه خاوه نی ئه م جۆره که سایەتیانه ده ڵێم هیچ نه بێت شه رم له خۆیان بکه ن ئینجا شه رم له خوای خۆیان ئینجا کومه ڵگه ده زانن بۆچی هاورییان ؟!
چونکه .....
1_لای هه موان ئاشکرایه مروڤی ئه م سه رده مه زۆربه یان کاغەزی سپی  به ئاسمانه وه ده خوێننه وه ئایا توانی نی یه شه ن و کەوی که سایەتی فشه باز بکات ؟!
2_که سیك له هه ر كۆڕو كۆبونه وه یه كدا كه وته وه سف كردنی كه سایەتی خۆی و ووته ی دوباره ی گه رم کرده وه له زانستی ده رون ناسیدا به ده رون شێواو له قه له م ده درێت .
3_مروڤی ڕۆشنبیر و تێگه یشتوو بۆ جارێکی ترئاماده نیه  گوێ بگرێت له که سێك كه لە % 80 قسه كانی درۆو ده له سه بیت .......
4-ده بێت كه سایەتی زۆر بڵی و موباله غه چی له وه تێ بگات نه زانێت به رامبه ر که گوێ ی لێ گرت بڵێ گه وجه چاك باوەرم پێ ده کات زۆر که سی به رامبه ر له به ر یاسای ئەتەکێتی گفتو گۆکردن و لایەنی کۆمه ڵایه تی که سی فشه باز ته ریق ناکرێته وه ، ئه گینا که س فه قیر نی یه .......
5_ ئه مرو نه وه یه ك پێ گه یشتووه په روه رده ی ده ستی دنیای عه وله مه و زانست و زانیاری یه نه وه ی نوێ وابه ئاسانی ناخه ڵەتێت گوێ له که سێك  بگری که بابه تیك باس ده كات  ئه صڵ وئه ساسیشی نه بێت له بنچینه دا ......
.............................................................                  له کوتایدا هیوا دارم که مرۆڤه کانی ئه م سه ردەمە 
بابه تیانه  بکه ونه گفتۆ گۆ و شه ن و که وی روداوه کان بکه ن گفتو گوکانیان که م و پوخت و واتادار بیت ته واوی ئامانجه کانی خوی بپێکێت له ماوه یه کی کورتدا .......... 
هیوا دارین له و جۆره مرۆڤانه نه بین که هه ر له دوره وه  له هه ر کۆڕو کۆمەڵێکدا ده رکه وتن بڵێن ئه رێوه ڵا کونه فشه هات چوڵی بکەن بابۆ خۆی بڵێت ، مروڤ پیرۆزه  ده بێت تاکو له ژیاندا ماوه به رگری یه کی سه رسه ختانه بکات له که سایه تی خۆی ...........
وه کو شاعیری گه وره ی  ناوداری کورد 
{{{ پیره میرد }}}
ده لیت 
به ریسی خه ڵکی بۆ چ ده ڵێی په ته 
زمانت بوه ستیت سه رت ڕەحەته 
زور بڵێ  بۆ  دۆزه خ    به ره 
له وێشدا ده ڵێت داره که ی ته ڕه 
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک