يه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژن ديارى كرا


زه‌نگ

بەپێی پێشبینیە فەلەكناسیەكان ئێوارەی رۆژی 24ی ئەم مانگە، مانگ دەبینرێت و بەو پێیەش رەمەزانی ئەمساڵ 29 رۆژ دەبێت.

میدیا عەرەبیەكان لەزاری فەلەكناسانی جیهانی ئاشكرایان كردووە، كە لە وڵاتانی سعودییە، ئیمارات، قەتەر و كوەیت و عەمان لە ئێوارەی 24ی ئەم مانگە مانگ دەبینرێت و بۆ ڕۆژی دواتر دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.

ئاماژە بەوەش كراوە، ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران كۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت و بەو شێوەیەش ڕەمەزانی ئەم ساڵ ٢٩ ڕۆژ دەبێت و ڕۆژی ٢٥ی حوزەیران دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی شەواڵ و یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.

جێی باسە پێشترش ماڵپەڕی گۆگڵ بڵاویكردبووەوە، یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان ٢٧ ئایار بووە و كۆتا ڕۆژیشی ٢٤ی حوزەیران دەبێت و بەو پێیەش ٢٥ی حوزەیران یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک