زەنگ- تەندروستی
دایكان لەكاتێكدا لەمانگی رەمەزاندا بەرۆژوودەبن ترسیان هەیە لەوەی نەتوانن بەردەوام بن لەشیرپێدان بە منداڵەكانیان بەهۆی كەمبوونەوەی رێژەی شیر و كەمبوونەوەی خواردنەوەی شلەمەنی و ئاو بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ .
هەرچەندە پزیشكان لاریان نیە لەسەر ئەوەی دایكانی شیردەر بەرۆژووبن ، بەڵام بەرۆژووبوون بۆ ماوەیەكی درێژ كاریگەری لەسەر شیرپێدان دەبێت و ئەمانەش چەند رێنمایەكن بۆ دایكان بۆ ئەوەی لەمانگی رەمەزان بەردەوام بن لەشیرپێدان بەمنداڵەكانیان:
* خواردنەوەی 12 كوپی گەورەی ئاو لەنێوان بەربانگ و پارشێو لەگەڵ خواردنەوەی شەربەتی سروشتی و خواردنەوە بەسوودەكانی دیكە وەك خورما بەشیر.
* خواردنی چەرەساتی دەوڵەمەند بە ڤیتامین و كانزاكان وەك گوێز و بادەم و بوندق كەبەسوودن بۆ بەردەوامی شیری دایك.
* خواردنی شۆربا لەكاتی بەربانگ بەتایبەت شۆربای مریشك و گۆشت بەهۆی ئەوەی برێكی زۆر كانزا و ڤیتامینی تێدایە و قەرەبووی جەستە دەكاتەوە.
* پێویستە لەكاتی بەرۆژووبوون واز نەهێنرێت لەشیرپێدان بە منداڵ ، چونكە ئەوە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی بڕی شیری دایك و زیادبوونی.
* بەكارهێنانی شیر و شیرەمەنیەكانی دەوڵەمەند بە كالیسیۆم لەدوای بەربانگ و ئەوە یارمەتیدەرێكی سروشتیە بۆ بەردەوامی شیری دایك و زیادبوونی رێژەی كالیسیۆم.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک