مایکرۆسۆفت لەڕێگەی ویندۆز ١٠وە سیخووڕی بەسەر بەکارھێنەرانەوە دەکات؟!



راپۆرتەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە مایکرۆسۆفت لەڕێگەی ویندۆز ١٠

وە سیخووڕی بەسەر بەکارھێنەرانەوە دەکات.


بەپێی ھەواڵی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان کۆمپانیای ئارس تەکنیکا

راپۆرتێکی لەبارەی سیخووڕیکردنی مایکرۆسۆفتەوە بڵاوکردۆتەوە،

 لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە خزمەتگوزارییەک ھەیە

 لە ویندۆزی نوێدا و ئەویش ئەوەیە مایکرۆسۆفت چاودێری ئیمەیڵەکانت بکات

 و دەتوانیت لەکاری بخەیت، بەڵام دوای لەکارخستنیش بەھەمان شێوە ئیمەیڵەکانت

دەچێت بۆ مایکرۆسۆفت، ئەو کارە بە سیخووڕە ھەژمار دەکرێت و مایکرۆسۆفت 

بەڵگەنامە لەبارەی بەکارھێنەرانەوە کۆدەکاتەوە و ھەموو فایلە کەسییەکانیان دەزانێت.


ھاوکات تائێستا نزیکەی (١٤) ملیۆن کەس بەکارھێنەری ویندۆز ١٠ن و

 ھەموویان لەژێر ھەڕەشەی ئەو سیخووڕییەدان، ھەربۆیە چەندین کەس

 کامپینیان رێکخستووە بۆ کۆتایی ھێنان بە کاری سیخووڕی

 لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک