ساڵانە ٣٥٠ پیاو لە بەریتانیا تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن














زۆرجار کاتێک باس لە شێرپەنجەی مەمک دەکرێت تەنھا ژنان بە تووشبوو 

دەزانرێت،

 بەڵام پیاوانیش تووشدەبن و دەکرێت بە نیشانەکەیدا بزانن.

بەپێی توێژینەوەکان دەرکەوتووە کە ساڵانە ٣٥٠ پیاو لە بەریتانیا تووشی

 شێرپەنجەی مەمک دەبن، ھەربۆیە پێویستە پیاوان ئاگاداری ئەو نەخۆشییە بن

 چونکە روودانی دەبێتەھۆی بڵاوبوونەوەی بۆ شوێنەکانی تری جەستە، پیاوان

 لە دەوروبەری گۆی مەمکیاندا کەمێک شانەی مەمکیان ھەیە و وەک ژنان گەشە 

ناکات، 

دەشێت ئەو شانە کەمەش تووشی شێرپەنجە ببێت.

ھاوکات پزیشکان باس لەوە دەکەن کە نیشانەی شێرپەنجەی مەمک لە پپیاواندا

 ئەوەیە کە گرێیەک لە مەمکیاندا دەردەکەوێت و بە دەستلێدان ھەستی پێدەکرێت،

 بەڵام ھیچ ئازارێکی نییە، ھەروەھا ھەڵگەڕانەوەی گۆی مەمک یان پووکانەوە

و تێکچوونی زۆری نیشانەیەکی بینراوی نەخۆشییەکەن و زۆربەی ئەوپیاوانەشی

 کە تووش دەبن تەمەنیان لە سەروو ٦٠ ساڵییەوەیە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک