وادەکات تەماتە تامێکی زۆر خۆشتری ھەبێت و ئەوەش
چێژێکی زیاتر دەدات بە ژەمەکان.
لەو توێژینەوەیەدا کە لەبەشی کشتوکاڵی زانکۆی فلۆریدا ئەنجامدراوە
دەرکەوتووە کە تەماتە دەکرێت گەرماوێکی گەرمی پێ بکرێت
بۆئەوەی تامێکی خۆشتری ھەبێت، لەو توێژینەوەیەدا ئاماژە
بەوە کراوە کە پلەی سەدی (٥٢) وادەکات چەند گۆڕانکارییەک
لەناو پێکھێنەرەکانی تەماتەدا رووبدات و بەوشێوەیە زیاتر خۆش دەبێت و دەگەیێت.
ھاوکات ھۆکاری ناخۆشی تەماتە ئەوەیە کە ئەو ماددانەی بەرپرسن
لە تامە خۆشەکەی ئارام دەگرن تا ماوەیەکی زۆر و تەماتەکە تامی
ئاو دەدات، بەڵام لە پلەیەکی زۆر گەرمدا ئەو پێکھێنەرانە چالاک دەبن
و زیاتر تامەکەی خۆش دەکەن، ھەربۆیە دەتوانیت تەماتەی ماڵەوە بخەیتە ناو
شوێنێکی گەرمی وەک گەرماو بۆ ماوەیەک و دواتر بیخەیتە ناو ساردکەرەوە
و زۆری پێدەچێت تا بۆگەن دەکات.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک