لایتێک توانای ھەیە و
زەی راکردنی مرۆڤ بگۆڕێت بۆ کارەبا و بەوشێوەیە
بە ملیۆنان میل دەتوانێت کاربکات بەبێ تەواوبوونی پیلەکەی.
ئەو لایتە نوێیە ناوی (Million Mile Light)ە و دەتوانێت جووڵە وزەی
مرۆڤ بگۆڕێت بۆ کارەبا و ھیچ پیلی نییە و تا گڵۆپەکە دەسووتێت کاردەکات،
لایتەکە لە گڵۆپی جۆری LED پێکھاتووە و توانایەکی زۆری ھەیە
و کێشێکی زۆر کەمیشی ھەیە کە دەگاتە (٣٦) گرام و چەند پارچەیەکی
بەرھەمھێنانی وزەی ھەیە کە لە جومگەی پەلەکان
دەبەسترێت، ھەروەھا گڵۆپەکە زۆر بەھێزە و
بۆماوەی (١٠٠) ھەزار کاتژمێر کاردەکات و دوای ئەو
ماوە زۆرە دەسووتێت.
ھاوکات گڵۆپەکە زۆر بەسوودە و سیستەمی کارکردنەکەشی
بە موگناتیسە و بەوشێوەیە کارەبا درووست دەکات و زۆر ئاڵۆزە،
ھەروەھا ئێستا لە ماڵپەڕی کیک ستار دانراوە بۆ کۆمەک
کۆکردنەوە و نرخەکەی دەگاتە (١٩) دۆلاری ئەمەریکی.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک