کچە ھاکەرێکی چینی لە پێڵاوەکانیدا ئامێری ھاککردن دەشارێتەوە ؟!

 









کچه‌ھاکەرێکی چینی لە پێڵاوەکانیدا ئامێری

 ھاککردن دەشارێتەوە و بەوشێوەیە ھەرکارێک

 بیەوێت دەتوانێت بیکات.


ئە ھاکەرە چینییە لە پێڵاوەکانیدا ئامێرێک

 دەشارێتەوە کە کاردەکات و دەکرێت بەو ئامێرە بچێتە

 ناو تۆڕی ئینتەرنێتە بێ وایەرەکان و بەکارھێنەرەکانی

 ھاک بکات، ھەروەھا ئامێرەکە بە پاترییەک کاردەکات

 و رۆژانە پرۆگرامەکانی ئەپدەیت دەکاتەوە،

 لە پێلاوەکەی تریشیدا فلاش میمۆری و کێبڵی داناوە

 بۆئەوەی چووە ھەر شوێنێک بەبێ جانتا بتوانێت فایل

 و زانیاری بدزێت.


ھاوکات کچە ھاکەرەکە ئێستا ئەو جۆرە پێڵاوە درووستدەکات

 و لەسەر ماڵپەڕە بازاڕییەکان دەیفرۆشێت، پێڵاوەکە

 زۆر جوان نییە و بە پرینتەری سێ دووری درووستکراوە،

بەڵام ئەو کچە بە جوانییەکەی خۆی پێڵاوەکانی

 شاردۆتەوە و کەس سەرنجی نادات و نازانن

 کە ئامێری ھاککردنی تێدا شاردۆتەوە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک