زەنگ
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بە زەنگ دراون، هاوڵاتیان موسڵ بە تەواوی پشتیان لە داعش كردوە و ئەمڕۆ هەینی، نەچونەتە مزگەوتەكان بۆ ئامادەبوون لە نوێژی هەینی.
سەعید مەموزینی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە موسڵ بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، هاوڵاتیانی موسڵ نەچونە مزگەوتەكان و ئامادە نەبوون لەگەڵ داعش و لە پشت مەلاكانی داعش نوێژی هەینی بكەن.
بەپێی زانیاریەكان، چەكدارانی داعش زۆر هەوڵیداوە هاوڵاتیان ڕازی بكەن تا بەردەوام بن لەگەڵیان، بەڵام خەڵكی موسڵ نەچونە مزگەوتەكان.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارتی ئەوەشی وت " لە چەندین گەڕەكی موسڵ هێرشكرایە سەر داعش و بارەگای داعشیان سوتاندو چەندین چەكداری داعشیان كوشت".
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک