شەڕەكەی میسی لە یاری مانسیتی لەسەر چی بوو میسی وتویەتی هەی گەمژە وەرە دەرەوە



زەنگ

دوای تەواوبوونی یاری نێوان بارسیلۆنا و مانسیتی، لە گەڕی چوارەمی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، لیۆنێل میسی لە دوای تەواوبوونی یاریەكە، توشی قسە و بێزاری بووە.

ڕۆژنامەی صەنی ئینگلیزی وردەكاری ئەو بێزار و قسانەی میسی ئاشكرا كردووە و باسی لەوەكردووە، ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە لەگەڵ یاریدەدەری گواردۆلای ڕاهێنەری مانسیتی ده‌مه‌قاڵه‌ى بووە.

ئەو ڕۆژنامە ئەوەشی خستوەتەڕوو، دوای ئەوەی  ئارتیتای یاریدەدەر لە كاتی بینینی میسی ئاهەنگی بەدەنگی بەرزگێڕاوە، میسی لە شوێنی خۆ گۆڕینی مانسیتی، وتویەتی وام زانیووە نازناوەكەتان بردووە، دواتریش ئارتیتا بە میسی وتوە بڕۆ لێرە دەرچۆ، لە شوێنی خۆگۆڕینی خۆتان جموجوڵ بكە، میسیش بەوە زیاتر توڕە بووە و چەند جارێك بە ئارتیتای یاریدەدەری وتووە گەمژە وەرە دەرەوە قسە بكە.

لە گەڕی چوارەمی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، مانسیتی لە ناو یاریگا و هاندەرانی خۆی میوانداری بارسەلۆنای ئیسپانی كرد و دواتریش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە یەك گۆڵ لە یانە ئیسپانیەكەی بردەوە.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک