پارەی مۆلیدەی ئەهلی دیاریكرا



زەنگ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی پێدانی پارەی مۆلیدە ئەهلییەكانی بۆ مانگی تشرینی یەكەم دیاركرد و بەو پێیە نرخی یەك ئەمپێر لە نێوان هەزار بۆ هەزار و 500 دینار دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ زەنگ هاتووە ئاماژە بەوە كراوە، بۆ مانگی تشرینی یەكەم نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان 1000 دینار بۆ 1500 دینار دەبێت، بەهۆی ئەوەی مۆلیدەكان لەو مانگەدا كارەبای كەمیان داوە بە هاوڵاتیان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەگوێرەی نرخی گاوزایل لەبازاڕدا نرخی كاتژمێرێك ئەمپێر بە(41) دینار دانراوە، هەموو خاوەن مۆلیدەكانیش دەبێت نرخی ئەمپێرەكە لای مۆلیدەكە هەڵبواسن بۆئەوەی هاوڵاتیان بزانن پارەی موەلیدەی گەڕەگەكەیان بەفەرمی چەندە، بەپێچەوانەوە بە(100) هەزار دینارغەرامە دەكرێن.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک