زەنگ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی داوا لە سەرجەم خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان دەكات، لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو ئەوانەی كە تا ئێستا پشكنینیان بۆ نەكراوەتەوە، پەیوەندیان پێوە بكەن.
عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی پارێزگای سلێمانی بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، سەرجەم ئەو خاوەن پێداویستیانەی سنوری پارێزگای سلێمانی بە هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان و هەڵەبجە پێویستە لە ماوەی تەنها دوو ڕۆژدا پەیوەندی بە لیژنەكانی پشكنین بكەن بەمەبەستی دوبارە پشكنینەوە.
گوڵپی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو خاوەن پێداویستیانە سەرجەمیان دەگرێتەوە، ئەوانەی كە مووچەكانیان له‌جۆری 150 هه‌زار دینارین و ئه‌وانه‌ی كارمه‌ندن‌و مووچه‌كانیان له جۆری 100 هه‌زارین، له دوو ڕۆژی داهاتوودا سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی بكه‌ن، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی سه‌رله‌نوێ تۆماركردن‌و پشكنینه‌وه‌ی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت (كه‌مئه‌ندامان)، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و مافه بێ به‌ش نه‌بن .
وتیشی "له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا نزیكه‌ی 30 هه‌زار هاووڵاتی سه‌ردانیان كردووه، ئەوانەی تا ئێستا پەیوەندیان نەكردووە ڕۆژانی دوو شەممە و سێ شەممە پەیوەندی بكەن".
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک