ئێران لە ساختەكاری پێوانەی شكاندووە



زەنگ

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، زیاتر لە ٢٨٠ توێژەری نیشتەجێ ئێران دەستیان لە دانانی ٥٨ وتاری زانستی کە ساختەکارییان سەلمێندراوە هەبووە.

تۆمەتی دزین و ساختەکاری ئەو نووسراوە بەناو زانستییانە لەلایەن دامەزراوە باوەڕپێکراوەکانی " بیوومێد سێنتراڵ (BioMed Central)" و " ئسپرینگێر (Springer Publishing)" سەلمێندراوە.

بڵاوکراوەی زانستیی "نەیچێر" وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو ڕاپۆرتە، نوسیویەتی " ٤٩ وتاری دیکەی ئێرانییەکان لە ئەگەری "ساختە و دەستتێکەڵکردن" خەریکی پێداچوونەوەن.

هەروەها باس لەوەکراوە کە سڕینەوەی وتارەکان تەنیا بۆ " چاککردنی پێشینەی زانستی" بووە و بە مانای دەست تێدابوونی ڕاستەخۆی ئەو توێژەرانە لە نووسینی وتارەکاندا نییە.

بڵاوکراوەی ساینس، زستانی دوو ساڵ لەمەوبەر لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە ساختەکاریی زانستی لە ١٥% وتارە بڵاوکراوەکانی ئێران کردبوو. 

کۆمەڵناسان ڕایدەگەینن کە سیستەمی زانستگا و زانست لە ئێراندا تووشی لادان بووەتەوە و باسی عیلمی، لێکۆڵینەوە، ISI و... لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێت.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک