قائیمقامیەتی سلێمانی لەسەر گرانبوونی غاز هاتە دەنگ



زەنگ

سەرۆكی لیژنەی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، ئەو بڕە غازەی كە لە شاری سلێمانی بەرهەم دێت زۆر زیاترە لە پێویستی ماڵان، دەشڵێت، نرخی غازی ماڵان گران نەبووە.

سەردار ساڵح، سەرۆکی لیژنەی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، بەرھەمی غازی شلی ماڵان زیاتر لە ١١ ھەزار و ٩٠٠ بوتڵ غازە کە لەلایەن شانزە کۆمپانیاوە بەرھەم ھێنراوە و بەنرخی ٧ ھەزار و ٥٠٠ دینار بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت.

لەبارەی کەمبونەوەی غازی ماڵان لە بازاڕەکانی شاری سلێمانی سەردار ساڵح وتی "ئەو بڕەی کە رۆژانە بەرھەم دەھێنرێت زیاترە لە بڕی پێویستی هاوڵاتیان، کەم بوونەوەی بەرھەم ھێنانی غازی ماڵان تەنھا لەکاتی صیانە کردنی کارگەکاندایە، کە ئەویش قورساییمان لەسەر دروست ناکات".

ئەوەشی خستەڕوو، هەر غاز فرۆشێم گران فرۆشی بکات و بیەوێت بەنرخی زیاتر غازی شل بەسەر ھاوڵاتیادا دابەش بکات، لەلایەن قائیمقامیەت و لیژنە ھاوبەشەکانیەوە روبەروی سزای توندی یاسای دەکەینەوە.

ڕاشیگەیاند، سەردانی سەرجەم ئەو شوێنانە دەکات کە کاڵاو شمەک و خزمەتگوزاریەکان بەرھەم دەھێنن و پێشکەشی ھاوڵاتیانی دەکەن.


ده‌قى نوسراوه‌كه‌:



بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک