زەنگ- دەنگی ئەمریكا
لە کاتێکدا هێزەکانی عێراق لەم هەفتەیەدا چەكدارانی داعش لە گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ دەردەکەن، بەهۆیەوە سەدان کەسی سڤیل لە ڕەوشێکی زۆر خراپدان.
ئەو هاوڵاتیانە لە ناوچەیەکدان کە شەڕێکی قورسی تێدایە هێزەکانی حکومەت دەوروبەریان گرتووە کە ڕەنگە هێشتا هەندێکیان بڕوایان پێیان نەبێت، یان گومانیان هەبێت لە ڕاکردنیان بۆ کەمپەکانی ئاوارەکان.
ڕۆژی سێشەممە هێزە تایبەتەکان چوونە نێو ناوچەی گۆجەلی، هەزاران دانیشتووی ناوچەکە ئاوارە بوون بەرەو ڕۆژهەڵات ڕایان کرد کە ژمارەیەکی زۆریان مەڕو ماڵاتیشیان لەگەڵ خۆیاندا بردبوو.
بەڵام هێشتا ژمارەیەکیان لەلایەن سەربازەکانەوە پێیان وتراوە لە ماڵەکانیان بمێننەوە لە کاتێکدا شەڕ بەردەوامەو گەیشتۆتە کەنار شار لەگەڵ ئەو توندڕەوانەی کە دوەمین گەورەترین شاری عێراقیان کۆنترۆڵ کردووە، ئەو سڤیلانەی کە لەوێ ماونەتەوە لە ڕێزەکانی پێشەوەی شەڕ گیریان خواردووە.
لە كاتێکدا کاروانێکی ئۆتۆمبێلە لەشکرییەکانی هێزی عێراقی بە شەقامە تەنگەکاندا دەڕۆشتن ژمارەیەک لە خێزانەکان سڵاویان لێیان دەکرد، هەندێک لە منداڵەکان هاواریان دەکرد و پێدەکەنین لەگەڵ سەربازەکان، بەڵام لە هەمانکاتیشدا ژمارەیەک لە خێزانەکان نیگەرانیان پێوە دیار بوو، لە ناوەندی شارۆچکەکەش ژمارەیەک کەس ڕیزیان بەستبوو تا کەرەستەی فریاکەوتن وەربگرن.
دانیشتویەک لەو شوێنەی کە کەرەستەی فریاکەوتنەکە دابەش دەکرا بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتدی وتووە لە گەڕەکەکەی ئەوان دانیشتوان زیاتر نیگەران بوون، ئاماژەی بەوەش كردووە هەست ناکەن بە تەواوەتی پارێزراوبن، لەوانەیە لەسەدا 50 پارێزراو بن، ئەوەشی خستوەتەڕوو، کەناری ناوچەکەیان بۆردومان دەکرێت لەلایەن گروپی دەوڵەتی ئیسلامییەوە.
ئەو دانیشتووە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت چوونکە هێشتا کەسوکاری لە ناو موسڵ ماون وتی "هەوڵم دا ڕابكەم، بەڵام هێزەکانی لەشکری عێراقی پێیان وتبوو دەبێت لە گۆجەلی بمێنیتەوە، هەموانیش لێرە گیریان خواردووە و خەڵکی نیگەرانن.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک