ئۆباما پێش جێهێشتنی دەسەڵات هەڵوێستی خۆی لەسەر ئێران دەربڕی



زەنگ

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بە سێ ڕۆژ پێش جێهێشتنی كورسی سەرۆكایەتی، لە نامەیەكدا هەڵوێستی خۆی لە بەرامبەر په‌يوه‌نديه‌كانى تاران و واشنتۆن دەربڕیووە.

باراك ئۆباما، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە تەنها سێ ڕۆژی ماوە لە پۆستی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە، لە نامەیەكدا كە بۆ كۆنگرەی وڵاتەكه‌ی ناردووە داوای نەگەڕانەوە دۆخی ئاسایی لە پێوەندییەكانیان لەگەڵ ئێران كردووه‌.

37 ساڵ پێش ئێستا لە ساڵی 1979، پەیوەندیەكانی تاران و واشنتۆن تێكچوون، بە واژۆكردنی نامەكەی باراك ئۆباما لەسەر ئەو یاسایە بەمانایەیە كە ژێرخانی گەمارۆكان وەك بەرنامەی مووشەكی، سپیكردنەوەی پارە ، پاڵپشتی دەوڵەتی لە تێرۆریزم و پێشلكردنی مافی مرۆڤ بەردەوامییان دەبێت.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک