زەنگ
لە قەزای چەمچەماڵ، دوو هاوڵاتی كە خاڵ و خوشكەزابوون، بەهۆی غازی سۆپاوە گیانیان لە دەستداوە.
سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو هاوڵاتی ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون و دوای ئەوەی قسە لەگەڵ كەسوكارەكەیان كراوە، دەركەوتووە كە خنكاون.
ئەو سەرچاوە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دوو هاوڵاتیە بەهۆی غازی سۆپاوە گیانیان لە دەستداوە و خاڵ و خوشكەزان و پێكەوە لە یەك ژووربوون.
وتیشی "ئەو ڕووداوە لە گوندی خلەگەر لە سنوری ناوشوانی قەزای چەمەچماڵ بووە و لێكۆڵینەوەی زیاتریش لە ڕووداوەكە دەكرێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک