13 كەس كەوتنە بۆسەی پۆلیس


زەنگ


پۆلیسی دارستانی سلێمانی 13 هاوڵاتی بە تۆمەتی بڕینی دار و ڕاوكردنی ئاژەڵ دەستگیر بكەن.

هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی لە لێدوانێكی نوسراودا بە زەنگ-ی ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو ڕۆژدا مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینــگەی وارماوا لە دەرچونێکی مەیدانیاندا توانیان حەوت هاووڵاتی لەسەر بڕینی داری دارستانەکان دەستگیر بکەن وە هەرهەمان مەفرەزە (3) هاووڵاتی لەسەر ڕاوی ئاژەڵ و  باڵندەیی کێویی  دەستگیرکربکەن.

هێمن كەمەرخان ئەوەشی خستەڕوو، هاوکات لەسنورەکانی چەمچەماڵ و شارەزوور توانرا سێ تۆمەتبار دەسگیربکرێت لەسەر ڕاوی ئاژەڵ و باڵندەیی کێوی.

وتیشی "لە هەمان کاتدا دەستگیرا بەسەر یەك چەکی جۆری تاپڕ و 10 باڵندە لە جۆری سوێسکە و 7 فیشەک و یەك بلاجکتۆر، هەروەها تۆمەتبارەکان خۆیان  و کەرەسەکانیان ڕووبەڕوی یاساکران.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک