كەی ئێن ئێن دادەخرێت


زەنگ

ڕاگەیاندكارێكی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان ئاشكرای دەكات، كەناڵی كەی ئێن ئێن لە مەترسیدایە و ئەگەری داخستنی هەیە، دەشڵێت، بەرلەمانتار و بەرپرسە حكومیەكانی ئەو بزووتنەوەیە یەك دینار نادەنە كەناڵەكە.

محەمەد ڕەئوف، ڕاگەیاندكاری دیاری گۆڕان لە فەیسبوكی خۆی ئەوەی نوسیووە، بەهۆی نەدانی پارەی مانگی دەستكرد، ئەگەری هەیە كەناڵی كەی ئێن ئێن دابخرێت.


دەقی نوسینەكە:

داخستنی كەی ئێن ئێن و خاوەن پۆستەكانی گۆڕان
لە ئێستادا دۆخی میدیای گۆڕان لەوپەڕی خراپیدایە و تەنانەت كار گەیشتۆتە ئەوەی بەهۆی نەتوانینی دابینكردنی كرێی مانگی دەستكردەوە كەی ئێن ئێن روبەروی داخستن ببێتەوە، كە بەگژ جەبەروتی دەسەڵاتدا چوەوەو هاوڵاتیانی كوردستانی لە ژێر زەمینە قوڵەكانی گەندەڵی بە ئاگاهێنایەوە ( لە هەموو كۆبونەوەكاندا پارتی داوای بێدەنگكردنی كەی ئێن ئێنی كردووە بەهۆی كاریگەریەوە)، ئەو كەناڵەی كە چەندەها كەسی گەیاندە پەرلەمان و وەزارەت و پۆستە باڵاكان، كە رۆژگارێك خەونیشیان بەو شوێنانەوە نەبینیوە، لە ئێستادا كارمەندەكانی سەرەرای دواكەوتن و نەدانی موچەو فشار لە سەریان سورن لەسەر كاركردن، بەڵام بەهۆی خراپی دۆخیی دارایی بزووتنەوەی گۆڕانەوەو نەدانی كرێی مانگی دەستكردەوە كەناڵەكە لەبەردەم هەڕەشەی داخستندایە، ئاساییە بزووتنەوەی گۆڕان بەهۆی نەبوونی سەرچاوەی دارایی و ریزە تەنكەری نەوتەوە نەتوانێت میدیاكەی بەرێوەبەرێت، بەڵام گۆڕان كە خاوەنی ژمارەیەكی زۆر پەرلەمانتار و وەزیرو راوێژكارن و بەشێك لەوبەرپرس و پەرلەمانتارانەی موچەی زەبەلاح وەردەگرن، هەمیشە لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەكانن و وەزیفەیان لە پەرلەمانتاریەوە بۆتە میوانی بەردەوامی شاشەكان و تیلی چاوێكیشیان بەردەوام لەسەر كەی ئین ئینە كە بۆچی بەجوانی و رێك پێشانیان نادات و هەمیشە لە بۆسەدان بۆی، ئامادە نەبوون یەك دینار لەو ملیۆنان دینارەی كە مانگانە وەری دەگرن، ببەخشنە ئەوكەناڵەی كە بەسەر پشتیدا سەركەوتن و كەوتنە سەر خەزێنەی پارەو سامان و شوقەو ڤێلاكانیان و ئاگایان لە كارمەندان و لایەنگرە رەشوروتەكەی گۆڕان نەماوەو لەسەر ریزی پێشەوەی مەراسیم و كۆڕ و بۆنەكان شەریانە، ئایا ئەوان كە لە هەڵبژاردنەكاندا ئەوەی شكیان دەبرد تەنها میدیاكەیان بوو، لەم رۆژگارە سەختەدا كە بزووتنەوەكەیان و میدیاكەیان تێی كەوتووە لەرووی داراییەوە ئامادەن كەمێك لە ئیمتیازەكانیانی پێببەخشن و ببنە فریاد رەس بۆی..
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک