دۆخ و ژيانى مووچه‌ خۆرى حكومه‌ت (فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا) چۆنه‌


زه‌نگ

فەرمانبەر، ئەو كەسەی كە ناوەكەی واتە كاربەڕێكەر، لە لایەن حكومەتی هەر وڵاتێكەوە ئیدارە دەدرێت، بەرامبەر ئەو گرێبەستەی كە لە نێوانیاندا هەیە لەسەر شێوازی دامەزراندن.

دۆخی دارایی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، لە سەرەتای ساڵی 2014 ڕووی لە خراپی كردەووە و حكومەتی هەرێمی كوردستان هەر لە سەرەتاوە بە بیانوی بڕینی مووچەی فەرمانبەران لە لایەن مالكی، مانگانە مووچەی فەرمانبەرانیان دابەش نەكرد، دواتر لە ساڵی 2015، هەرچەندە حكومەتی عێراق داوای كرد ڕێككەوتنی نەوتی بكەن، ئەگەرچی ڕێككەوتنەكە كرا، بەڵام هەرێم پێوەی پابەند نەبوو، ئەوەش وایكرد، دۆخ فەرمانبەران زۆر خراپ بێت و بە 45 ڕۆژ جارێك مووچەیان وەردەگرد، لە ناویشیاندا، فەرمانبەر هەبوو بە مووچەیەكی كەمەوە كە تەنها پارەی كرێ خانوەكەی دەكرد، بە 45 ڕۆژ جارێك مووچەی وەردەگرد.

لەگەڵ دواكەوتنی مووچە لە ساڵی 2015، لە كۆتایدا حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی چوار مانگی فەرمانبەرانی نەدا (9 و 10 و 11 و 12)، پێش ئەوەش، هەر زوو توێژەرانی كۆمەڵایەتی و كۆمەڵناسان ڕایانگەیاند، هاوڵاتیان توشی حاڵەتێكی دەرونی خراپ بوون بەهۆی نەدانی مووچە و دواكەوتن و ئەوەش سەری كێشاوە بۆ كێشە كۆمەڵایەتیەكان، لە ڕووی جیابوونەوەی هاوسەران و خۆكوشتن.

هەر ئەو دۆخە دارایەوە وایكرد، هاوڵاتیان و فەرمانبەران و خێزانەكان پەناببەنە بەر كۆچكردن و ڕووبكەنە وڵاتانی دەرەوە و لە ناویشاندا بە سەدان كۆچبەر خنكان و بێسەروشوێن بوو، بەپێی ئامارێكیش تەنها لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 40 هەزار هاولاتیان ڕوویان لە دەرەوە كردووە و نزیكەی هەزار هاوڵاتی بە هۆكاری خنكان و بێسەروشوێن بوون گیانیان لە دەستداو هەندێكیش لەوانە تا ئێستا دیار نییە لە كوێن و چیان بەسەرهاتووە، هەنوكە، پرۆسەی كۆچكردن تا ئێستاش بەردەوامە.

ساڵی 2016، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا مووچەی فەرمانبەران بە شێوەی كەمتر لە نیوە كەمبكاتەوەو ئەوكات بەڵێنی ئەوەیدا لە كاتی خۆیدا ئەو نیو مووچەیە بدات، كە بۆ هەندێك لە فەرمانبەران چارەكە موچەبوو، بەڵام حكومەتە 25 ساڵەكە بەهەمان شێوە بەڵێنە درۆینەكان كە لە 25 ساڵی ڕابردوو بەردەوامە لەسەریان، ئەوەشی جێبەجێ نەكرد و چارەكە مووچەی بۆ 40 ڕۆژ جارێك دواخست، لەگەڵ ئەوەشدا، كێشە كۆمەڵایەتیەكان زیادیان كرد و بە سەدان ژن و پیاو لە یەك جیابوونەوە، خۆكوشتن زیادیكرد و سەرباری ئەوەش موچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان كە مانگانە تەنها 100 بۆ 150 هەزاربوو، دواخست و نەیدا بە بیانوی چاكسازی، ئەوەش وایكرد بە دەیان خێزانی خاوەنپێداویستی تایبەت جیاببنەوە و بكەونە سواڵكردن.

لە سەرەتای دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی 2016 بۆ 2017، مامۆستایانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەستیان بە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن كرد و تا ئێستاش زەنگی ساڵی خوێندن لەو سنورە لێ نەدراوە و بۆ ماوەی 3 مانگە لە سنوری سلێمانی خۆپیشاندان بەردەوامە، بەڵام تا ئێستاش حكومەت ئامادەی تیا نییە لە بەرامبەر وەستانی پرۆسەی خوێندن، مووچەی مامۆستا چارەسەر بكات، لەگەڵ ئەوەشدا حكومەت تا ئێستا چارەكە مووچەی مانگی 10ی دابەش نەكردەووە و ئەگەریشی زۆر بە هەمان شێوەی ساڵی 2015 مووچەی مانگی 11 و 12 دابەش نەكات، دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 10 ئه‌گه‌رێكى لاوازه‌.

شیكاریەكی خێرا بۆ مووچە نەدراوەكانی 2015 و وه‌رگرتنى مووچەی 2016
(حكومەت مووچەی مانگی 9 و 10 و 11 و 12ی 2015ی دابەش نەكرد كە ئەو كات موچەی تەواوی دەدا، ساڵی 2016 تەنها 9 نیو مووچەی دابەش كرادووە، بە هەموو شێوازەكان ئەو 9 نیو مووچەی ساڵی 2016 یەكسانە بە 4 مووچەكەی 2015 كە دابەش نەكرا، كەواتە فەرمانبەران لە ماوەی ساڵی 2016 تەنها نیو مووچەیان لە تەواوی ساڵەكە وەرگرتووە)

لەگەل هەموو كێشانەدا، بە سەدان كۆمپانیا و كارگە و هەلی كار داخراون، بە هەزاران كرێكار بێ كاربوون كە بەپێی ئامارەكان بۆ سەرەو 400 هەزار كرێكار بەرزبووەتەوە، دەستی كار لە هەرێم نەماوە، حكومەتی هەرێمیش دەستی كردووە بە زیادكردنی باج و ڕسومات و غەرامە و گومرگ و پارە لە خوێندكارانی زانكۆ وەردەگرێت، پارە لەو كەسانەش وەردەگرێت كە خۆیان بۆ حەج دەنوسن، ئەوەی مەجالی تێدابێت، حكومەت دەستی بۆ دەبات و باری سەرشانی هاوڵاتیان لەگەڵ نەدانی مووچە زیاتر دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا، نەوتی ماڵانیشی ڕاگرت كە پێشتر دابەش دەكرا، سه‌ره‌ڕاى ڕاگرتنى هه‌موو خزمه‌تگوزاريه‌كانى تر.

لە كۆتایدا بەپێی رای شارەزایانی ئابووری و لێدوانەكانی حكومەت بێت، ساڵی 2017 بە هەمان شێوەی ساڵەكانی 2015 و 2016 دەبێت و ئەگەریشی هەیە لەڕووی مووچەوە خراپتر بێت.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک