سلێمانی داگیر دەكرێت و وێران ده‌بێت
، دەبێتە چەقی شەڕی نێوان ئەمریكا و ئێران


زەنگ

یاریه‌كی پله‌ی سته‌یشنی بڵاوبوەتەوە كە بوەتە جێگەی نیگەرانی هاولاتیانی سلێمانی، ئەوەش پێشبینی كردنی شەڕێكی گەورەیە لە دوای ساڵی 2018 لە شاری سلێمانی لە نێوان ئێران و ئەمریكا.

حاكم شێخ لەتیف، هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەیجی ڤیدیۆیەكی داناوە و ئاماژەی بەوە كردووە، كە یاریەكی ئەلیكترۆنی بوەتە جێگای نیگەرانی ئەو و ئەگەری خراپی لێ دەكەوێتەوە.

ئەو نوسیویەتی،كۆمپانیاكانی تایبەت بەبەرهەم هێنانی پلەیستەیشن فلیمیكی جەنگیان بڵاوكردۆتەوە كە بابەتی فلیمەكە ئەوەیە ساڵی 2018 ئێران سلێمانی داگیردەكات‌و ئەمریكاش هەڵدەستێت بە شەڕكردن بۆ ڕزگاركردنی شارەكە، سەرنجام شارەكە وێران دەبێت.

باسی لەوەش كردووە، هەق وایە ئەم یاریەی پلەیستەیشنە كە تایبەتە بە سلێمانی هەڵوەستەی لەسەر بكەین‌و هەروا تێنەپەڕێت، چونكە شتی وا پێشتر ڕوویداوەو بووە بەڕاست، ئەوەش بە بیر هاوڵاتیان دەهێنێتەوە، تەقینەوەی دوو تاوەرەكەی ناوەندی بازرگانی جیهانی لە نیویۆرك هەمان فیلمی پلەیستەیشن بڵاوبۆوە، هەروەها پێش جەنگی سوریا فلیمێك بەناونیشانی بانگەوازی ئەرك بڵاوبۆوە، دواتر ماوەیەكی زۆر پێش ئێستا فلیمێك سەبارەت بە بردنەوەی هەڵبژاردنەكان لە ئەمریكا لەلایەن كەسێكی وەك ترامپیش بڵاوكرایەوە.

ڕاشیگەیاندووە، خوایە سلێمانی بپارێزە، چونكە بێكەسە، 


ڤيديۆكه‌





بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک