بیرم دێت ساڵی 2000 دەهاتم بۆ لای کاکه سەرکەوتی نۆکاو فرۆش له گه ڕەکی سەر شەقام شاری سلێمانی کاکه سەرکەوت ئەوکات بەوپەری بروا بون به خۆ و به وورەیەکی پۆڵاینەوه له سەر پیره عه رەبانەیەکی ماندوو خەریکی نۆکاو فروشتن بوو ئێستا پاش شانزه ساڵ به یادی جارانه وه نۆکاویکم خوارد له لای چه ند پرسیارێکم لێ کرد ووتم کاکه سه رکه وت دەبێت بەم نۆکاوه خۆت پێ دروست کرابێت ؟!
کاکه سەرکەوت بەسەرسامییەوه وەڵامی دامەوه وتی ئەوه بهەراسته ؟!
کاکه سه رکەوت وتی هەر بەم نۆکاوه
خانوم کڕی ، خێزانم دروست کرد ، ئوتومبێلم کڕی، عەرەبانەکەشم کرد به م دوکانه ، پارەی نوستوشم هەیه.
که م تازۆر یارمەتی فەقیرو هەژاریش دەدەم
له کۆتایشدا منیش وتم دەست خۆش کاکه سەرکەوت خۆت نەكرده موچه خۆری حکومه ت شه هاده که ت خه واندووه بۆ رۆژی خۆی
دوا ووتەی کاکه سەرکەوت.
وتی داوا له گه نجان و تازه پێگەیشتوانی کوردستانەكەم دەكەم هەموو تۆپەکانیان نەخەنه سەبەتەی حكومەتەوە حسابی خۆیان بكەن.
هەوڵبدەن بە دوای كاری سەربەخۆدا بگەڕێن و خۆیان دروست بكەن.
منیش وتم کاکه سەرکەوت گیان من خۆم به هەڵه دادەنێم که له سەرەتای ژیانمدا هەموو تۆپەکانی خۆم خسته سەبەتەی حکومهتهوه بروای %100 مان خستهسهر موچه و حکومهت.
کهواته گهنجان و تازه پێگهیشتوان بهتهمای دامهزراندنی حکومهت مه بن بیرۆکەی خۆتان بخەنەکار چونكە پەشیمانی دادی کەس نادات.
ئاوات قهرهداغی
22-12-2016
سلێمانی
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک