هاوڵاتیەك لە ناو باخەكەی بە كوژراوی دۆزرایەوە


زەنگ

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تەرمی هاوڵاتیەك كە ئاسەواری فیشەكی پێوەیە لە باخەكەی خۆیدا دۆزراوەتەوە.

نەقیب سائیب سەلام، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بۆ كاروباری قەزا و ناحییەكان بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، ئەو هاوڵاتیە ناوی (أ، م) و تەمەنی 41 ساڵە و لە ناوچەی تەگەرانی شاری سلێمانی بە كوژراوی دۆزراوەتەوە.

سائیب سەلام ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هاوڵاتیە ئاسەواری فیشەكی پێوە بووە و تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک