كوردێكی تر لە سێدارە درا



زەنگ

سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری قوروە، بە تاوانی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر جێبەجێ كرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ناوی بابەک ئەسغەریە و تەمەن ٣٧ ساڵە، پێنج ساڵ پێش ئێستا لە دادگای شاری هەمەدان بە تۆمەتی ڕاگرتنی چوار كیلۆ شیشە و سێ كیلۆ حەشیش سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا.


بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری کوردپا، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا(٢٠١٦) زایینی، لانیکەم ٩٠ هاووڵاتیی کورد لە ١٠ زیندانی ئێران، بە تاوانی جۆراوجۆر سێدارە دراون.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک