ئەمشەو ڕیاڵ مەدرید گرەوەكە دەباتەوە


زەنگ

بڕیارە ئەمشەو، كاتژمێر 10 و 45 خولەك بە كاتی هەرێمی كوردستان، ڕیاڵ مەدرید ببێتە میوانی سیڤیلیە.

لە هەفتەی 18ی خولی پلەیەكی ئیسپانیا(لالیگا) یانەی ڕیاڵ مەدرید پێشەنگ، دەبێتە میوانی سیڤیلیەی كە ئێستا بە دوو خاڵ لە دوای یانەی بەرشەلۆنەوە دێتت.

ئەوەی چاوەڕوان دەكرێت، ئایا ئەمشەو زێدانی ڕاهێنەر بەردەوام دەبێت لە بردنەوەی ئەو گرەوە كە تەنها لە 10 ڕۆژدا، ئەوە سێیەمین جارە ڕووبەڕووی ئەو یانەیە دەبێتەوە.

لە یاری چونی شای ئیسپانیا، بە ئەنجامی سێ گۆڵ یاریەكەی بردەوە، یاری گەڕانەوە كە پێنج شەممەی هەفتەی ڕابردوو ئەنجامدرا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بوون.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک