حەیدەر عەبادی له‌سه‌ر ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم قسه‌ى كۆتايى كرد


زەنگ

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە نوێنەرە كوردەكانی بەغدای وتووە، هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 1 ملیۆن بەرمیل نەوت دەفرۆشێت.

هۆشیار عەبدوڵا، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك بڵاويكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، وەك لیژنەی ئاسایش و بەرگری عێراق دانیشتنیان لەگەڵ عه‌بادىكردووە، چەند پرسیارێكی ئاراستەی عەبادی كردووە و لە وەڵامی یەكێك لە پرسیارەكان عه‌بادى وتویەتی، ئاگادارین هەرێم لە %20ی نەوتی عێراق دەفرۆشێت، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژانە زیاتر لە 1 ملیۆن بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، بۆچی مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە نادات.

ئاماژەی بەوەش كردووە، تورکیا وهەولێر ترسیان لە پەکەکە هەیە و ئێمە سیاسەتمان ڕونە و بە تورکیامان وتوە ناهێڵین خاکی ئێمە بۆ دژایەتی ئێوە بەکار بهێنرێت ، بەڵام پێشمان ڕاگەیاندون کە ئێمە شەڕی پەکەکە ناکەین ودژایەتی ئەوان ئیشی ئێمە نیە و ئەو عێراقیانەش کە لایەنگری ئەوانن بە تایبەت ئێزیدیەکان ئێمە ڕێگریان لێناکەین وتدخلی فکر ولایەنگری سیاسی هیچ کەسێک ناکەین.

باسی لەوەش كردووە، عەبادی وتویەتی نەوتێکی زۆر دەفرۆشن ، و پارەکەی چی لێدێت ، هەموو لایەنەکانی هەرێم بێ جیاوازی پشکیان هەیە لە نەوتدا بۆیە قسە ناکەن 
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک