زه‌نگ
عه‌لى حه‌مه ساڵح ڕايگه‌ياند، له بازگه‌ى پردێ كاتێك ويستويانه بچنه ناو هه‌ولێره‌وه ڕێگريان لێكراوه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌ولێر.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه نوسيويه‌تى، كاتێك له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى به‌نيازبووه بگه‌ڕينه‌وه هه‌ولێر، سۆران عومه‌رى په‌رله‌مانتاريش پێش ئه‌وان بووه و له بازگه‌ى پردێ ڕايانگرتووه و ده‌مه‌قاڵێ دروستبووه و نه‌يانهێشتووه بچنه ناو هه‌ولێر.
رونکردنه‌وه
کاتژمێر هه‌شت و نیوی ئه‌م شه‌و له‌گه‌ڵ خێزانم ده‌گه‌ڕاینه‌وه بۆ هه‌ولێر.
کاک سۆران عومه‌رو خێزانه‌که‌شی بۆ هه‌ولێر ده‌هاتن.
له بازگه‌ی پردێ، که ئۆتۆمبیلی سۆران عومه‌ر پێش ئۆتۆمبیلی من بوو، دوای
ئه‌وه‌ی دوای هه‌ویه‌ی لێده‌که‌ن، هه‌ویه‌که‌یان پێده‌دات، دواتر
پێیده‌ڵێن: ئۆتۆمبیله‌که لاده، پاشان ده‌بێت به‌ده‌مه قاڵه‌و
ژماره‌یه‌کی زۆری چه‌کدار له‌ده‌وری ئۆتۆمبیله‌کان کۆبونه‌وه‌و میلی
تفه‌نگیان هێنایه‌وه‌و کاک سۆرانیش میلی ده‌مانچه‌ی هێنایه‌وه( بۆ زانینی
رووداوه‌که وه‌ک خۆی کامیره‌ی سه‌یته‌ره‌که هه‌یه کێ ده‌ستپێشخه‌ری کردوه)
پاش ئه‌وه‌ی نزیکه‌ی یه‌ک کاتژمێرو نیو ڕایانگرتین و من به‌شێوه‌ی دیالۆگ و
لێکتێگه‌شتن زور هه‌وڵمدا گرفته‌که چاره‌سه‌ر بکه‌م. به‌ڵام بێ ئه‌نجام
بوین و له‌و ماوه‌یه‌دا نه ده‌یانهێشت بگه‌ڕێیه‌نه‌وه سلێمانی و
نه‌ده‌یانهێشت داخڵبین.
دواتر کاتژمێر ١٠ به‌رپرسی بازگه‌کان ڕایگه‌یاند: ده‌بێت هه‌ردووکتان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سلێمانی.
عه‌لی حه‌مه ساڵح
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک